وەرزشوانە ئوستورالییەكان بە شێوەیەكی بێ رەوشتانە لە ئۆڵۆمپیاد هەڵسوكەوتیان كردووە

وەرزش

03/08/2021‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی ئۆڵۆمپیادی ئوستورالیا رۆژی سێشەممەی ئەمڕۆ رایگەیاند، لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ وەرزشوانە ئوستورالییەكان بەشێوەیەكی نا ئەخلاقییانە هەڵسوكەوتیان كردووە و كەلوپەلی ژورەكانیان شكاندووە.

ئیان چەسترمان سەرۆكی شاندی ئۆڵۆمپی ئوستورالیا ئاماژەی بەوە كردووە، وەرزشوانەكان كەلوپەلەكانیان بە دیوارەكاندا كێشاوە و شكاندویانن، بەڵام پاش ئەوەی داوای لێبوردنیان كردووە هیچ لێپرسینەوەیەكیان لەگەڵدا نەكراوە.

هەروەها باسی لەوە كردووە، وەرزشوانەكان لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ سیدنی پایتەختی ئوستورالیا لە ناو فڕۆكە رەفتاری نامۆیان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكان، سەرۆكی شاندەكە ئاماژەی بە ناوی هیچ كام لەو وەرزشوانانە نەكردووە.

یەكێتی ئوستورالیا جەختی لەوە كردەوە، داوای بیستنی رەفتاری نامۆ لەلایەن یاریزانانی رێكبی و تۆپی پێی ئوستورالیاوە لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ، رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

رەنج رەسول