شارپرێس:
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا له ساڵی 2015وه هاوكاری دارایی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ده‌كات و تا ساڵی 2025 ئه‌م هاوكارییه به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌و ڕاوێژكاری سه‌ربازی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندوه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقیش بكشێنه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ناكشێنه‌وه چونكه گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌یان له‌هه‌رێم هه‌یه‌و هه‌رێم خه‌تی ته‌ماسه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له‌ساڵی 2015وه ئه‌مریكا بڕیاریداوه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه دابین بكات و ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیشیان بكشێته‌وه تا ساڵی 2025 هاوكاری دارایی پێشمه‌رگه‌و سوپا به‌رده‌وام ده‌بێت.
فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له عێراق بكشێته‌وه ئه‌وا داعش چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك داگیرده‌كات و پێشتریش ئه‌م هۆشداریه‌ی داوه.
به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا - عێراق ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كان له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه.
ئ.ق