شارپرێس:
گازۆ یەکێکە لەو چەرەساتانەی جگە لەتامە خۆشەکەی، چەندین سودی تەندروستیی گەورەی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە، بەوپێیەی هەر تەنها ڕێژەیەکی بەرز لەچەوریی تەندروستو پڕۆتینو ریشاڵەکانی تێدانییە، بەڵکو بڕێکی زۆر لەڤیتامینو کانزاکانیشی تێدایە کە بەچەندین شێوە سود بەجەستە دەگەیەنێت.
بەگوێرەی پێگەی "ئیت زس" خواردنی گازۆ چەند کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستیی هەیە هەر لەکۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵو لولەکانی خوێن، کە لێرەدا ئاماژە بەحەوت سودی ئەو جۆرە چەرەساتە دەکەین:
یارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات.
یارمەتیی دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن دەدات.
ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
بۆ پاریزگاریکردن لەتەندروستیی دڵو لولەکانی خوێن بەسودە.
بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن بەسودە.
دەستکەوتنی بڕی تەندروستیی مادەی مس بۆ جەستە.
خانەکانی جەستە لە لەناوچون دەپارێزێت.
و: ئاکۆ ئاڵی