شارپرێس:
له‌ناوچه‌ی سنوری نێوان عێراق و سوریا فڕۆکەکانى ئه‌مریكا چوار جار هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له دیوی سوریا بۆردومانكردوه‌و تا ئێستا نازانرێت زیان به‌ر ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه كه له‌وناوچه سنوریانه‌ن و سه‌ر به عێراقن.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فرۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا له ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ وڵاتی سوریا حه‌شدی شه‌عبیان كردۆته ئامانج و تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وناوچه‌یه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی لێكراوه له دیوی عێراق قائیم و له سوریا ئه‌لبوكه‌ماله‌و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و گروپانه‌ی كراونه‌ته ئامانج له دیوی سوریابوون.
هه‌ندێك له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه‌و له‌دوای هه‌ر به‌ئامانجگرتنێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه ئه‌مریكا بۆردومانیان ده‌كات.
ئ.ق