شارپرێس:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وان ڕوله ڕكابه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌بری قسه‌ی زبر باله‌سه‌ر كاری باش منافه‌سه بكه‌ن.
فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به میدیاكانی نزیك حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، قوتابخانه‌ی بارزانی و سه‌رۆكی پارتی ڕێگه به‌وان نادات كه قسه به‌و ڕكابه‌رانه‌یان بڵێن كه هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ریان و داوایان لێده‌كه‌ن با ڕكابه‌ری له‌سه‌ر كاری باش بێت نه‌ك قسه‌ی زبر‌و ته‌شهیر.
میرانی وتیشی، پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و هیچ پۆستێكی تر رێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه، چونكه ئێستا حزبه‌كان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌دان و چاوه‌ڕوانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ن بزانن كێ ده‌رده‌چێت و كێ ده‌كه‌وێت دوای هه‌ڵبژاردن قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام سونه‌كان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شیعه سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆككۆماریش بۆ كورد ده‌بێت.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق قسه‌وباسی له‌باره‌وه‌ده‌كرێت و پارتی كه له‌ساڵی 2018 ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی یه‌كێتی بوو بۆ ئه‌و پۆسته له‌ئێستادا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئ.ق