شارپرێس
لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه ده‌نگدانی ئاواره‌كان خراوه‌ته رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه و وێستگەی دەنگدانیان بۆ ئامادەكراوە.
كاروان عومه‌ر، به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و داتا و زانیارییه‌كان له لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمیسیۆن له هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ژماره‌ی ئاواره ده‌نگده‌ره‌كان بنكه‌ی تۆماری كردووه‌ته‌وه و وێستگه‌ی بۆ ئاماده‌كردوون.
ئەو بەرپرسەی لیقی هەولێری كۆمسیۆن وتیشی: ده‌نگدانی ئاواره‌كان به پێی ئه‌و بنكانه‌ی بۆیان دیاریكراوه خراوه‌ته رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه.
هەروەها، ئاواره‌كان به مه‌رجێك ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن كه له بایۆمه‌تریدا خۆیان تۆمار كردبێت كه ئێمه زانیارییه‌كانیمان له وێستگه‌كه‌ی چه‌سپاندووه، به‌مه‌شس ناتوانێت بچێت له شوێنێكی دیكه ده‌نگ بدات، چونكه له پارێزگاكه‌ی خۆی، ناوی سڕدراوه‌ته‌وه.
120 هه‌زار ئاواره له عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، كه زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن، له‌و ئاوارانه، 25 هه‌زاریان له شه‌ش كه‌مپدا له هه‌ولێر ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان 664 هه‌زار ئاواره‌ی تۆماركردووه، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن و له هه‌رێمی كوردستان له‌نێو شاره‌كاندا ده‌ژین، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی كۆچ كۆچبه‌ران وه‌كو ئاواره تۆمارنه‌كراون، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن ده‌بێت بۆ پارێزگاكانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
س.س