قه‌رزارترین وڵاتى جیهان ئاشكراكرا

جیهان

27/09/2021‌ 4794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڤارى گڵۆباڵ فاینانسى ئه‌مریكى ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌رعێراق‌و وڵاتانى جیهانى ئاشكراكردوه‌و به‌پێى ڕاپۆرتێكى گۆڤاره‌كه‌، ژاپۆن گه‌وره‌ترین قه‌رزى ده‌ره‌كى كردوه‌و عێراقیش له‌ساڵى 2020 رێژه‌ى قه‌رزه‌كانى گه‌یشتۆته‌ 81 ملیار دۆلار.


به‌پێى ڕاپۆرتێكى گۆڤاره‌كه‌، گه‌وره‌ترین قه‌رزى ده‌ره‌كى وڵاتان ژاپۆن به‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت كه‌ 256 ملیار دۆلار قه‌رزى كردوه‌و دواى ئه‌و سودان 211 ملیار دۆلار قه‌رزى كردوه‌و به‌پله‌ى دوه‌م دێت پاشان یۆنان بڕى 210 ملیار دۆلار قه‌رزى كردوه‌و به‌پله‌ى سێیه‌م دێت، پاشان ئه‌ریتریا به‌ 175ملیار دۆلارو پاشان لوبنان به‌ 154 ملیار دۆلار، دواى ئه‌وان به‌حره‌ین به‌129ملیار دۆلارو پاشان میسر به‌92ملیار دۆلارو دواى ئه‌وان ئه‌رده‌ن به‌ 9ملیار دۆلار، له‌پاش ئه‌مانیش عێراق به‌81 ملیار دۆلار قه‌رزه‌ ده‌ره‌كیه‌كانى خه‌مڵێندراوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، عێراق زۆرترین قه‌رزى له‌ساڵى 2020 كردوه‌ كه‌ ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى له‌ساڵى 2020 گه‌شتۆته‌ 81 ملیار دۆلار له‌كاتێكدا ساڵى 2019 ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى 47ملیار دۆلاربوه‌.

پێشتریش بانكى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ى قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانى عێراق له‌كۆتایی ئه‌مساڵ داده‌به‌زێت بۆ 69ملیار دۆلارو ڕاوێژكارێكى مسته‌فا كازمى دوێنێ 26ى 9ى 2021 ئه‌وه‌ى  ئاشكراكرد له‌پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى 2022دا 9 ترلیۆن دینار بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ته‌رخانكراوه‌.

ئ.ق