وتەبێژی حکومەت هۆکارى دابەشنەکردنى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا دەکات

کوردستان

29/09/2021‌ 3059 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هۆکارى خاوبوونەوەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران هەندێکجار بۆ گرفتى سیولە دەگەڕێتەوە".

وتەبێژی حکومەت ئومێدیخواست کە پڕۆسەى دابەشکردنى موچە خاونەبێتەوە و دابەشکردنى دوانەکەوێت و جەختیکردەوە کە حکومەت هەموو هەوڵى خۆیداوە بۆ ئەوەى بتوانێت لەو کاتەى کە دیارى کردووە و لەو مەودایەى کە دایناوە بۆ دابەشکردنى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دوانەکەوێت و لەوادەى خۆى دابەشى بکات.

جوتیار عادل ئاشکراشى دەکات کە هەندێجار گرفتى نەبوونى پارەى پێویستیان هەیە بۆ دابەشکردنى موچە و جەختیکردەوە کاردەکەن بۆ ئەوەى سستى نەکەوێتە ئەو پرسەوە.

بڕیار بوو لە ٢٥ی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت، بەڵام تائێستا مووچەی کەمتر لە پێنج وەزارەت دابەش کراوە.

س.هـ