شارپرێس:
هێلکە
یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی هەر سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووست، بەشێوەیەک
پڕۆتینی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات و کار لەسەر باشکردنی تەندرووستیی گشتیی
جەستە دەکات، هەروەک چۆن دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەکان و چەورییە تەندرووستەکان.
بەگوێرەی
بابەتێکی پێگەی " ئیت زیس" ی تایبەتمەند بە بابەتە تەندرووستیی و
سیستەمە خۆراکییەکان، لەکاتی خواردنی هێلکە بەشێوەیەکی بەردەوام، 17 سوود بە جەستە دەگەیەنێت، کە
ئەوانیش بریتین لە :
سووتاندنی
چەوریی.
کەمکردنەوەی
ئاستی هەوکردنەکان.
کەمکردنەوەی
مەترسیی تووشبوون بە کۆنیشانەی نەخۆشیی زیندەپاڵ.
بەشدارییکردن
لە بنیادنانی ماسولکە.
بەهێزکردنی
سیستەمی بەرگری جەستە.
بەرزکردنەوەی
ئاستی وزەی جەستە.
باشکردنی
تەندرووستیی پێست و قژ.
ڕێگریکردن
لە نەخۆشییە هۆشەکیی و تێکچوونە دەمارییەکان.
بەهێزکردنی
نینۆکەکان.
کەمکردنەوەی
ئاستی دڵەراوکێ و شڵەژانە دەروونییەکان.
خێراکردنی
هەستکردن بە تێریی و کەمخۆریی.
باشکردنی
تەندرووستیی چاوەکان.
باشکردنی
تەندرووستیی ئێسک و ددانەکان.
ڕێکخستنی
ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو جەستە.
کەمکردنەوەی
مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
باشکردنی
تەندرووستیی جگەر.
کەمکردنەوەی
مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی