شارپرێس:
رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، چارەنوسی رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی
راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە دوو یاریزانەوە پەیوەستە.
لەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە لە ژێر سەرپەرشتی كۆمان ئەنجامی سەركەوتووی لە
خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا بەدەستنەهێناوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چارەنوسی كۆمان بە سێرجیۆ ئەگوێرۆ و
عوسمان دیمبڵییەوە بەندە كە بتوانن ئەنجامی باش بۆ یانەكە بەدەستبهێنن.
رۆژنامەكە نوسیویەتی، ئەو دوو یاریزانە بۆ یارییەكانی ڤالێنسیا و دینامۆكیف
و ریاڵ مەدرید دەگەڕێنەوە و دەتوانن گۆڕانكاری لە هێڵی هێرشبەری دروستبكەن و گۆڵ
تۆمار بكەن.
رەنج رەسول