لێکۆڵینەوەیەک: دوای 6 مانگ ڤاکسینی فایزەر کاریگەرییەکەی لەدەستدەدات

تەندروستی

06/10/2021‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەنجامەکانی لەگۆڤاری پزیشکی "لانسلێت"دا بڵاوکراوەتەوە،  ڤاکسینی کۆڕۆنای فایزەر، لەدوای شەش مانگ لەپێدانی ژەمی دوەم، کاریگەرییەکەی لەسەدا 88وە بۆ لەسەدا 47 کەمدەکات.

لەوبارەیەوە توێژەران دەڵێن، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگه‌ڕێتەوە کە ڤاکسینەکە بەتێپەڕبونی کات کاریگەرییەکەی لەدەستدەدات، نەوەک هۆکاری بەرەنگاربونەوەی شێوە گۆڕاوەکانی کۆڕۆنا کە توانایەکی بەهێزتریان هەیە بۆ بڵاوبونەوە.

هەروەک داتاکانی لێکۆڵینەوەکە ئەوەیان پیشانداوە کە کارایی ڤاکسینەکە دژ بەکۆڕۆنای شێوە گۆڕاوی دەلتا لەدوای چوار مانگ لەسەدا 93وە بۆ لەسەدا 53 کەمدەبێتەوە، لەبەرەنگاربوونەوەی شێوە گۆڕاوەکانی تریشدا کاریگەییەکەی لەسەدا 97وە بۆ لەسەدا 67 دابەزیوە.

پێشتر ئیدارەی دەرمان‌و خۆراکی ئەمریکی ڕێگەیدابوو ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر بایۆنتیک بۆ کەسانی بەساڵاچوو بەشێک لەو ئەمریکیانە بەکاربهێنێت کە مەترسیی نەخۆشیان لەسەرە، زاناکانیش داوایانکردوە، لەبەرامبەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە بەهەموو هاوڵاتیان، داتاو زانیاریی زیاتر پێشکەشبکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی