پسپۆڕان: زیادەڕەویی لە خواردنی میوەشدا مەکەن

تەندروستی

08/10/2021‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جگەر یەکێکە لەو گەورەترین ئەو ئۆرگانانەی کە راستەوخۆ دەکەوێتە ژێر قەفەسەی سنگەوە لە بەشی راستی لای سک، ئەو ئەندامە پێویستە بۆ هەرسکردنی خۆراک و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان، هەرچەندە نەخۆشییەکانی جگەر زیاتر بۆماوەیین، بەڵام چەندین فاکتەری دەرەکی تری وەک خواردنەوەی کحوول و قەڵەویی و ڤایرۆسەکان کاریگەرییان لەسەری هەیە.

هەروەک بەگوێرەی پێگەی " میسیک فۆروم" خانمە پزیشک زوکرا پاڤلۆڤا پزیشکی پسپۆڕی بواری کوێرە رژێنەکان هۆشداریداوە لەوەی زیادەرەوییکردن لە خواردنی میوە چەندین لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر جگەر هەیە، ئەوە جگە لە کاریگەرییەکانی بۆ دروستبوونی چەوری جگەری ناکحوولی.

پاڤلۆڤا وتویەتی: میوەکان سەرچاوەی دەوڵەمەندی چەندین جۆر لە شەکرەکانن، وەک فرەکتۆز، گلوکۆز، هەروەک پرۆسێسکردنی ئەو شەکرە و کردنی بە وزە لەژێر کاریگەریی ئەنسۆلیندا دەبێت، جەستەش هەڵدەستێت بە خەرجکردنی ئەو وزەیە لەڕێگای چالاکیی جەستەیی و وەرزشکردنەوە.

لەکاتێکدا بەهۆی زیدەرەویکردن لە خواردنی میوە بڕێکی زۆر لە شەکر بەرهەم دێت کە دواتر دەگۆرێت بە چەوریی و کەڵەکە دەبێت و زیادبوونی کێش و قەڵەویی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەت کە پڕۆتینەکانی جگەر بەکاراییەکی زۆر هەڵدەستن بە مژینی فرەکتۆزەکە .

پاڤلۆڤا ڕێنماییداوە بەوەی میوەکان وەک ژەمێکی خاوەن ڕێژەی شەکری بەرز و کالۆری بەرز هەژمار بکرێن، نەوەک وەک سووکە ژەمێک، هەربۆیە واپێویستە بەشێوەیەکی مامناوەند بخورێن و لەگەڵ ئەوەی لەگەڵیشیدا ئەو رەگەزە خۆراکیانە بخورێن کە مژینی شەکر دوادەخەن، وەک چەورییە تەندرووستەکان و پڕۆتینەکان.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی