شارپرێس:
مامۆستایانى وانه‌بێژ بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندنیان له چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌ك كردوو ڕایانگه‌یاند له سبه‌ینێوه بایكۆت فراوان ده‌كه‌ن تا ده‌گاته بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داواكاریه‌كانیان نه‌درێته‌وه كه دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییه.
مامۆستایانى وانه‌بێژ له گردبونه‌وه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند، چه‌ند جارێك سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان ئاگاداركرده‌وه كه مامۆستایانى وانه‌بێژ ئه‌ركێكى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌و مافێكى كه‌میان ده‌درێت پێویستیان به‌وه‌یه بكرێنه میلاكى هه‌میشه‌یی به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
مامۆستایانى وانه‌بێژ ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى بخاته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى چیتر مامۆستایان له‌م دۆخه‌ى ئێستادا نه‌مێننه‌وه‌و ده‌ڵێن" به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى شه‌ره‌فى پێداون كه داواكاریه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت"
له‌ئێستادا زیاتر له 25% پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له‌لایه‌ن مامۆستایانى وانه‌بێژه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه‌و به بایكۆتكردنى پرۆسه‌ى خوێندن بۆشایی له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان دروست ده‌بێت.
ئ.ق