كۆمپانیای كیا نمونەیەكی نوێی ئۆتۆمبێلی سیراتۆی راگەیاند

هەمەڕەنگ

13/10/2021‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای كیا جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی سیراتۆی ئاشكراكرد كە لە هەندی وڵات بە Forte ناسراوە.

ئۆتۆمبێلەكە چەند گۆڕانكارییەكی تێدا ئەنجامدراوە كە وایكردووە جیاواز بێت لە ئۆتۆمبێلی پێش خۆی، لەوانە لە رووی دیزاین و جوانكارییەوە چەندین شتی نوێی بۆ زیاد كراوە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە كوشنی بۆ 5 سەرنشین تێدایە، هەروەها شاشەیەكی لەمسی بە قەبارەی 10.25 ئینج تێدایە كە كار بە سیستەمێكی پێشكەوتوی مەڵتی میدیا دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی تایبەتمەندی لێخوڕینی خودكارە و خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دیاری دەكات، هەروەها تایبەتمەندی رۆیشتن بە رێگا سەخت و دژوارەكانی هەیە.

سیراتۆ نوێیەكە خاوەنی بزوێنەرێكی جۆری MPI ی2 لیترە بە كێشی 149 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێكی جۆری GDI ی 1.6 لیتری هەیە بە كێشی 204 ئەسپ و گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 7 گێڕی هەیە.

رەنج رەسول