شارپرێس:
منداڵێك كە هاندەری لیۆنێل میسییە، لە قەراغی یاریگای راهێنانەكانی
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چاوەڕوانی میسی دەكات و لافیتەیەكی نامۆی بەدەستەوەیە.
منداڵەكە لەسەر لافیتەكە نوسیویەتی، میسی دایكم ببورە، ئەو نازانێت چی
كردووە و ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی لە من ناوە.
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لە ئێستادا خۆی
ئامادە دەكات بۆ ئەوەی رۆژی هەینی لە هەفتەی 12 ی پاڵاوتنەكانی مۆندیال رووبەرووی
هەڵبژاردەی پیرۆ ببێتەوە.
رەنج رەسول