ئاسایشی سلێمانى بکوژی پاسەوانەکەى دەروازە سیتى دەستگیر کرد

کوردستان

14/10/2021‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کوشتنى پاسەوانێکى دەروازە سیتى رایگەیاند،پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی.

  ئاماژەى بەوەشکردوە، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن.

ئاسایشى سلێمانى روونیکردوەتەوە كە‌ ناوی بکوژەکە (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی. 

شەوی رابردوو (هەڤاڵ محەمەد كاكەبرا) كە كارمەندی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتیە لە شاری سلێمانی لە پرسگەی پرۆژەكە داوای وەستانی ئۆتۆمبێلی كوڕی بەرپرسێك دەكات كە دەیەوێت بچێتە ناو پرۆژەكەوە، كوڕی بەرپرسەكە دەستڕێژی گوللەی لێدەكات و دەیكوژێت، بكوژ هەڵدێت.

س.هـ