شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم هۆشداریی به‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانى كوردستان ده‌دات‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەبیانوی نەدانی پارە ته‌رم بەکەسوکارەکەی نەداتەوە، به‌توندى سزادەدرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، د.ئاسۆ حەوێزی ڕایگه‌یاند، "هەر نەخۆشخانەیەکی ئه‌هلى بەبیانوی نەدانی پارە تەرم بەکەسوکارەکەی نەداتەوە به‌توندى سزادەدرێت".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئەو نەخۆشخانە ئه‌هلیانه‌ى لەماوەی ڕابردوو بەبیانووی نەدانی پارە تەرمیان بەکەسوکارەکەی نەدابوەوه، سزادراون".
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، "بەڵێننامه به‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان پڕکراوەتەوەو ڕێنمایی تایبەتیش بۆ سەرجەمیان دەرکراوەو لەمەودا هەر نەخۆشخانەیەک تەرم بەکەسوکارەکەی نەدات سزادەدرێت".
ش.هـ