شارپرێس:
خۆپیشاندانى خوێندكارانى سلێمانى به‌رده‌وامه‌و دواى ئه‌وه‌ى خوێندكاران هه‌وڵیاندا به‌ره‌و به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى بڕۆن له‌سه‌ر پردى خه‌سره‌وخاڵ له‌شه‌قامى سالم له‌نزیك مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كێتى گرژى دروستبوو، هێزه ئه‌منیه‌كان گازى فرمسێكڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنن.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا هێزه ئه‌منیه‌كان گازى فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خوێندكار برینداربون‌و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نى زانكۆى سلێمانى له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌و به‌پێى زانیاریه‌كان بڕیارى له‌ڕاگرتنى خوێندن له‌زانكۆى سلێمانى ده‌درێت، له‌كاتێكدا به‌شێك له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكان پێشتر پشتیوانیان له‌داواى خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕى.
ئ.ق