بۆندێكی ئینگلیزی هانی ئاراخۆ دەدات بەرشەلۆنە جێبهێڵێت

وەرزش

25/11/2021‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئیسپانی باسی لە بۆندێكی بەهێزی خولی ئینگلیزی كردووە كە هانی رۆناڵد ئاراخۆی ئۆرۆگوایی دەدات قەڵای بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نوسیویەتی، توانای جەستەیی ئاراخۆ لە ئاستێكی بەرزدایە و ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە دەتوانێت لە خولی ئینگلیزی یاری بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی چێڵسی لە سەرەتای وەرزەوە سێ بەرگریكاری لەدەستداوە و لە ئێستادا سورە لەسەر ئەوەی دەستی بە خزمەتگوزارییەكانی ئاراخۆ بگات.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، سەرەرای ئەوەی یانەی چێڵسی گرنگییەكی زۆر بە گرێبەستی ئاراخۆ دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە سورە لەسەر ئەوەی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و لە یانە كەتەلۆنییەكە ئاسودەیە.

جێگەی باسە گرێبەستی ئاراخۆ تا ساڵی 2023 لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوامدەبێت.

رەنج رەسول