شارپرێس زانیاریی نوێ لەبارەی کارکردنی عەقید موراد پێش کوژرانی بڵاودەکاتەوە

کوردستان

25/11/2021‌ 14367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەقید موراد کانی کوردەیی بەر لە کوژرانی بە واژۆی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان میلاکی کارکردنی لە پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بۆ هێزەکانی بەرگری فریاکەوتن گواسترابوەوە، بەڵام ئەمڕۆ گەڕابووەوە شوێنی کارکردنی پێشووی.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (٢٠٨٧٠) کە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ٢٠٢١/١٠/١٧ دەرچووە، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی ڕاژەی عەقید موراد کانی کوردەیی لە میلاکی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بۆسەر هێزەکانی بەرگریی فریاکەوتن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوبراو لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەی گەڕانەوەی بۆسەر کارەکەی لە پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە.

 

بەپەلە