شارپرێس:
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زانیاریی له‌سه‌ر ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت ڕاست نییه".
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پارێزگاری سلێمانی دەستی لەکارکێشاوەتەوە، وتویه‌تى:"بەشەخسیش بەوپێیەی هەردوکمان لەیەک حزبین پرسیارمان لێکردوە لەوبارەیەوە دەڵێت، بابەتی وا ڕاست نییە".
زیاتر ده‌ڵێت:"من وەک خۆم ئەوەی دەستمکەوتبێت لەوبارەیه‌وە ئەوەیە کە پارێزگار دەڵێت: من بەفەرمی کەس پێی ڕانەگەیاندوم هەروەها خۆشم داوامنەکردوە، بەڵام ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیی به‌ماوه‌ى چوارساڵه‌كه‌وه هه‌بێت كه پارێزگارى سلێمانیه".
وتوشیه‌تى:"ئەگەر ئەو دەستلەکاردەکێشێتەوە ئه‌وا پێویسته لەڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوەبێت دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵبکرێت‌و دەبێت سەرەتا نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بنێرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، بۆیە تائێستا نە نامەی بۆ ئەنجومەن ناردوەو بەشەخسیش بەوپێیەی هەردوکمان لەیەک حزبین پرسیارمان لێکردوە لەوبارەیەوە دەڵێت، بابەتی وا ڕاست نییە".
ش.هـ