شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سلێمانى سزادراوه‌و دوو ئیداره‌یی ته‌واو له‌جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كاندا هه‌یه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا دوو ئیداره‌یی ته‌واو له‌جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كاندا هه‌یه‌و حكومه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانى سلێمانى نانێرێت‌و ده‌ڵێت، ده‌بێت له‌داهاتى خۆتان پاره‌ى پڕۆژه‌كان خه‌رجبكه‌ن.
وتیشى:"ئه‌مه سزادانى سلێمانى‌و سه‌لماندنى ته‌واوه‌تى دوو ئیداره‌ییه له‌هه‌رێمى كوردستان‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كى سلێمانیش بۆ هه‌ولێر یان دهۆك خه‌رجناكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانیش ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى 50% كاره‌كانى ته‌واوكردوه ته‌نها له3% پاره‌كانى پێدراوه".
به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، "له‌پارێزگاكانى هه‌رێم پاره‌ى خواردنى سجن‌و نه‌خۆشخانه‌كانیش هه‌ر له‌پاره‌ى پارێزگاكه ده‌درێت‌و حكومه‌ت پاره‌ى تر‌ى بۆ دابین ناكات".