قڵیشانی گۆشەکانی لێو هەر تەنها کێشەیەکی جوانکاریی نییە

تەندروستی

18/12/2021‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕابیتەی ئەڵمانیی بۆ نەخۆشییەکانی پێست دەڵێت، قڵیشانی گۆشەکانی لێو هەر تەنها بابەتێکی جوانکاریی نییە، بەڵکو ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ بونی گرفتێکی تەندروستیش.

ڕابیتەکە دەڵێت، دەکرێت هۆکاری ئەو قڵیشانە یەکێک لەنەخۆشییەکانی پێست بێت، وەک هەوکردنی پێست یان کەمی ڤیتامین‌و کانزاکانی وەک ئاسن‌و زینک‌و ڤیتامین ب2، یان پەتایەک بێت وەک سەرمابردنێکی توند.

ئاماژە بەوەشکراوە، چارەسەرکردنی حاڵەتەکەش دەکرێت لەڕێگای هەندێک کرێم کە زینکی تێدابێت یان ماددەی دیکسبانسینۆڵی تێدابێت بۆئەوەی گۆشە قڵیشاوەکان شێدار بکاتەوەو ماوەی چاکبونەوەیان خێراتر بکات.

ڕایبتەکە دەڵێت، هەندێک چارەسەری گیایی وەک چای مریەمی‌و چای بابونج‌و هەنگوینی مانۆکا کاریگەرییەکی باشیان هەیە بۆ چاکبونەوە لەو حاڵەتە، جگە لەسیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندبێت بەڤیتامین‌و کانزاکان.

ئەوەش هاتوە، ئەگەر زانیت لەدوای ئەو چارەسەرانە بەرەو باشبون نەچویت، ئەوە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، نەوەک حاڵەتەکە بەهۆی کێشەیەکی تەندروستیی ترەوە بێت، بەتایبەت ئەگەرهات‌و نیشانەی تری وەک هەوکردنی لینجە پەردەی ناو دەم، خورانی دەست یان پێ‌و پێستی سەر، وەرینی قژو لێبونەوەی نینۆکەکانی لەگەڵدا بوو.

و: ئاکۆ ئاڵی