سامسۆنگ بە مۆبایلێكی نوێ خێزانێكی گالاكسی دەوڵەمەند دەكات

هەمەڕەنگ

30/12/2021‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری بە مۆبایلێكی نوێ خێزانی M ی مۆبایلی گالاكسی دەوڵەمەند دەكات كە خاوەنی تایبەتمەندی بەرز و نرخی گونجاوە.

مۆبایلی Galaxy M33 5G خاوەنی بۆدییەكە كە بەرگەی تەڕبوون و خۆڵ و تۆز دەگرێت، شاشەیەكی جۆری ئەمۆلیدی بە قەبارەی 6.5 هەیە بە وردیی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ و توانای نوێ بونەوەی 120 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری Exynos 1200 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە مۆبایلەكە دەتوانێت كار بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G بكات، رامی مۆبایلەكە 6 / 8 گێگابایتە.

مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی (64+12+5+5) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی روخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 6000 میلی ئەمپێرە و خاوەنی تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرایە بە توانای 25 وات.

رەنج رەسول