شارپرێس:
ئه‌م كتێبه له‌نوسینى د.كامه‌ران مه‌نتكه‌و له‌پێشه‌كیدا نوسیویه‌تى: گومانى تیا نییه كوردستان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ختترین قۆناغى خۆیدا ده‌ژى، گه‌لى كورد له‌ژێر سایه‌تى حزبى گه‌نده‌ڵ‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كى خۆپه‌رست‌و نابه‌رپرس، خه‌ریكه ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر خاكى كوردستان له‌ده‌ستده‌دات‌و دیمۆگرافیاى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه بۆداڕێژراو دێته گۆڕین، ماكینه‌یه‌كى میدیایی زه‌به‌لاح كار بۆ فریودانى ڕاى گشتى كوردستان‌و ساخته‌كردنى مێژوو ده‌كات.
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكى تر‌ى پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا د.كامه‌ران نوسیویه‌تى:"له‌نێو ئه‌و جه‌نجاڵیه‌دا هه‌وڵمداوه به‌وردیی چاودێریی ڕوداوه‌كان بكه‌م‌و خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌م، تاكه ئامانجم له‌مه‌دا خزمه‌تكردنى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆمه‌و ده‌مه‌وێت ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مێكیش بێت، برینه‌كان ساڕێژبكه‌م".
ئه‌وه‌شى وتوه، "جێگه‌ى داخه له‌ژێر ئاڵاى به‌ناو ئازادى‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكى به‌ناو كوردیدا، ئه‌وه‌ى دژى كورد ده‌گوزه‌رێت، هیچ دوژمنێكى كورد له‌ماوه‌ى 100 ساڵى ڕابردوودا زاتى ئه‌وه‌ى نه‌كردوه بیكات، سه‌رزه‌مین‌و ژێرزه‌مینى ئه‌و وڵاته‌یان تاڵانكردو له‌سه‌ر سكى برسى خه‌ڵك، ورگى خۆیان گه‌وره ده‌كه‌ن‌و هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانى ئه‌م وڵاته‌یان بێبه‌هاو چروك كرد‌و هیچ پیرۆزیه‌كیشیان نه‌هێشت".
كتێبى كوردستان له‌ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا زاده‌ى دونیابینى خوێندنه‌وه‌یه‌كى ئه‌كادیمیانه‌و زانستیانه‌ى د.كامه‌رانه كه له‌ڕۆژگارو سه‌رده‌مێكى ئه‌نگوسته چاودا نوسراوه‌ته‌وه، وه‌كو خۆى ده‌ڵێت:"هیوادارم به‌رگى دوه‌مى كوردستان له‌ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، كه‌لێنێك له‌كتێبخانه‌ى كوردیدا پڕبكاته‌وه‌و ببێته ئاوێنه‌یه‌كى بێگه‌رد بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاستیه‌كان‌و شیكردنه‌وه‌ى دۆخى كوردستان بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو".