دادگا كۆتا بڕیاری لەسەر دیۆكۆڤیچ دا

وەرزش

10/01/2022‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای وڵاتی ئوستورالیا بڕیاری ئازادكردنی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی یاریزانی تێنسی سەرزەوی دا كە هەفتەی پێشوو لە هۆتێلێكی شاری ملبۆرن بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناوە دەستبەسەر بوو.

كیلی ئەنتۆنی دادوەری دادگای شاری ملبۆرن داوایكردووە دیۆكۆڤیچ ئازاد بكرێت و سەرجەم كەلوپەل و خەرجییەكانی گەشتی پێبدرێتەوە و دەتوانێت بەشداری جامی ئوستورالیای كراوە بكات.

دیۆكۆڤیچی تەمەن 33 ساڵ لە ریزبەندی یەكەمی یاریزانانی تۆپی تێنسی سەرزەوییە و تا ئێستا توانیویەتی نۆ جار جامی ئوستورالیای كراوە بەدەستبهێنێت.

رەنج رەسول