شارپرێس ـ کەرکوک:
ماوەی چەند مانگێکە داوای چۆڵکردن لەژمارەیەک ماڵی ئاوارە بەبیانوی پاراستنی ئەمنییەتی بینای نوێی بارەگای ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەکەرکوک کراوە، شارپرێس ئه‌وه‌ى زانیوه، ئه‌و بیانوه بۆ ڕێكه‌وتنێكى نێوان پارتى‌و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پارتى ده‌یه‌وێت بینایه‌كى له‌كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه‌و زانراویشه به‌شێك له‌هێزه‌كانى ئاسایشى خۆى بۆ شاره‌كه گێڕاوه‌ته‌وه.
ئەو ماڵانە کە سەرجەمیان لەسەردەمی ڕژێمی بەعسەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بونەو لەدوای ساڵی 2003 گەڕاونەتەوە شاری کەرکوک‌و کەسوکاری شەهیدن، لەنێو خانویەکدا دەژین لەگەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک.
ئه‌و خانوه‌ى ئه‌و ژماره خێزانه‌ى تێدا ده‌ژین دەکەوێته تەنیشت بینای ئاسایشی کۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئه‌و بینایه لەدوای ڕوداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەرەوە بەدەست هێزەکانی لیوای 61ی سەربەسەرۆکایەتی ئەنجومەتی وەزیرانی عێراقه‌وه‌یه‌و لەئێستاشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گواستنەوەی بارەگای ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆئەو بینایە، واته بۆ شوێنى هێزه‌كانى لیواى 61 كه باره‌گاكه هى پارتیه.
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، پارتی‌و حکومەتی عێراق ڕێککەوتون كه بیناى ئاسایشى پارتى هه‌ر له‌ده‌ستى هێزه عێراقیه‌كاندا بمێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا بیناى ئەنجومەنی سەرکردایەتی (کەرکوک ـ گەرمیانی)یان پێبدرێته‌وه كه ئێستا ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقى تێدایه لەشاری کەرکوک.
به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکەش بۆماوەیەک بارەگای ژوری ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەکەرکوک دەگوازرێتەوە بۆبینای ئاسایشی پارتی لەگەڕەکی کوردستان‌و پاش ئەو ماوەیەش بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەسەربازگەی K1 جێگیردەکرێن.
بەهۆی ڕێکەوتنەکەشه‌وە ماوەی دوو مانگە وەکو ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی بینای ژوری ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان‌و لەسەر بڕیاری فەرماندەی ژوره‌كه‌و بەبیانوی پاراستنی ئاسایشی بارەگاکە، داوا لەو ماڵانە کراوە ماڵەکانیان چۆڵبکەن بۆئەوەی ناوچەکە بەدیواری کۆنکرێتی گەمارۆ بدەن.
شارپرێس زانیاریی وردى ده‌ستكه‌وتوه، به‌شێك له‌هێزه‌كانى ئاسایشى پارتى گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك له‌بیناى سه‌ركردایه‌تیدا ده‌وام ده‌كه‌ن.
لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی دوو بنکەی هەڵبژاردنی لەشاری کەرکوک کردەوەو پاشانیش لەڕێگه‌ی کاندیدەکانیەوە بانگەشەی گەڕانەوەی تەواوەتییان دەکردو باسیان لەوەکرد، بەر لەهەڵبژاردنەکان دەگەڕێنەوە بۆکەرکوک.