شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر چاوێكمان ده‌كه‌ین به 10 چاوو ڕێگه‌ناده‌ین هیچ به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت"، ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆك‌و وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له‌به‌غدا دیاریده‌كه‌ن.
سەباح سوبحی په‌رله‌مانتارى پارتى له‌به‌غدا به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوه، "ئێستا لەبەغداین‌و لەکارکردن بەردەوامدەبین بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی کورد‌و ئێمە بەرژەوەندیمان لەبەغدایەو ئاگاداری تەوافقاتەکان دەبین‌و بارودۆخی دیکە گەنگەشە دەکەین‌و چاومان دەکەینە 10 چاو بۆ پاراستنی مافەکانی کورد‌و لەوێ دەبین‌و کارمان لەوێیەو ئاگاداری بچوک‌و گەورە دەبین‌و ڕێگەنادەین ھیچ تێپەڕی بەبێ تەوافق، لەبەرئەوەی ئێمە ئەو دەنگەمان ھێناوە، پێویستە کاری خۆمان بەکەرامەتەوە بکەین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى وتوه، "گفتوگۆ دەکەین بۆ دیاریکردنی سەرۆک‌و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی‌و ھەفتەی داھاتوش یەکلایی دەکەینەوە، چونکە سەرۆکی فراکسیۆن‌و وتەبێژی دەبێت، بۆیە ھێشتا ماوەو ھەفتەی داھاتوو بەفەرمی یەکلایی دەکەینەوەو ڕایدەگەیەنین".
ش.هـ