پۆگبا لە یانەیەكی بەهێزەوە نزیكە

وەرزش

12/01/2022‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گرنگی بە پۆل پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد دەدات و دەیەوێت بۆ باخچەی شازادەكانی بگوازێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی لە دیمانەیەكی كۆندا پۆگبای تەمەن 28 ساڵ خۆشەویستی بۆ یانەی ئۆڵەمپیكی فەڕەنسی و دوژمنە سەرسەختەكەی پی ئێس جی دەربڕیوە، بەڵام یانە پاریسییەكە سورن لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە.

گرێبەستی پۆگبا لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد كۆتایی پێدێت و ئەو یاریزانە رایگەیاندووە كە لە یانەی شەیتانە سورەكان ئاسودە نییە.

سەرباری یانەی پاریس سان جێرمان، یانە گەورەكانی وەكو ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس گرنگی بە گرێبەستی پۆگبا دەدەن كە لە ئێستادا یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی هێڵی ناوەڕاست لە جیهاندا.

رەنج رەسول