پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بۆ یاری كلاسیكۆ

وەرزش

12/01/2022‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو كاتژمێر 22:00 هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە وڵاتی سعودییە كە جامی سوپەری ئیسپانیا لەوێ بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە و كارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، یاری بە یاریزانە ئاست بەرزەكانیان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن لەم یارییە گرنگەدا براوە بن.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە ئیسپانییەكەی بەم شێوەیە بڵاوكردووەتەوە:
پێكهاتەی یانەی بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
هێڵی بەرگری: ئاراخۆ، جێرارد پیكی، لینگلێت، جۆردی ئەلبا
هێڵی ناوەڕاست: نیكۆ، سێرجیۆ بۆسكێتس، جاڤی
هێڵی هێرشبردن: فیران تۆرێس، ئەلڤێس، دیمبڵی

پێكهاتەی یانەی ریاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتۆوا
هێڵی بەرگری: كارفاخال، میلیتاو، داڤید ئەلابا، مێندی
هێڵی ناوەڕاست: كاسیمیرۆ، مۆدریچ، كروس
هێلی هێرشبردن: ئەسینسۆ، بنزیما، ڤینیسیوس

رەنج رەسول