لەبارەی هەوڵێکی "سەری ڕەش"ەوە هۆشداریی دەدرێتە یەکێتی

کوردستان

14/01/2022‌ 14737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شێخ محەمەد سەرگەڵوو، كەسایەتی سیاسی و ئەندامی پێشوتری سەركردایەتی یەكێتی لەسەر كاندیدی یەكێتی هۆشداری توند بە یەكێتی دەدات و دەڵێت: دەبێت یەكێتی كاندیدی خۆی ڕابگەیەنێت، لە دەرچونی تەنیا بەربژێرەکەی دەبێتە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بۆ یەکێتی و لە سەرنەکەوتنیشی دەریدەخات کە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.


لە نوسینێكدا، شێخ محەمەد سەرگەڵوو، كەسایەتی سیاسی دیاری كوردستان و ئەندامی پێشوتری سەركردایەتی یەكێتی نوسیویەتی: تەگبیر و پلانی بەربژێرکردنی د.لەتیف لە سەری ڕەشەوە داڕێژراوە، بە هیوای ئەوەی دەسەڵاتدارو سەرانی یەکیەتی هەست بەو کارە ترسناکە بکەن و بە فەرمی تەنیا بەربژێری یەکیەتی ڕابگەینن.

دەشڵێت: بێدەنگ بون لەو ئاستەدا زۆر خراپ بەسەر یەکیەتیدا دەشکێتەوە، بە حیساب د. بەرهەم تەنیا بەربژێری یەکێتییە، بەڵام لە کوردسات پڕوپاگەندە بۆ د. لەتیف دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دەرچونی تەنیا بەربژێرەکەی دەبێتە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بۆ یەکێتی، لە سەرنەکەوتنیشی دەریدەخات کە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.

 

شێخ محەمەد سەرگەڵو، ئەندامی پێشووتری سەركردیەتی یەكێتییە و كەسایەتی سیاسی دیاری كوردستان و نزیكی مام جەلال بووە.

بەپێی عورفێك لە دوای 2005ەوە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پشكی یەكێتییە، بەڵام بۆ ئەمجارە هەرچەندە یەكێتی بە فەرمی د. بەرهەم ساڵحی كاندیدكردووە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام چەند كاندیدێكی تری نزیك لە یەكێتی خۆیان كاندید كردووە.

س.س

بەپەلە