شەپۆلێكی سەرما ڕوو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

کوردستان

14/01/2022‌ 2138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

کەشناسی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردوام دەبێت و هەروەها، سایتە جیهانییەكانی بواری كەشوهەوایش پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما دەكەن بۆ ژێر سفر.


بژار ئەکرەم، لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم  ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەى ژێر سفر دادەبەزێت.

لەبارەی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ١٩١ ملم، لە هەولێر ١٢٧ ملم، لە دهۆک ٧٦ ملم ، لە هەڵەبجە ٢١٧ ملم بارانباریووە.

هەروەها، سایتە جیهانییەكان بواری كەشوهەوا پێشبینی دەكەن پلەكانی گەرمیا لە ناوچەكانی هەرێم دابەزێت بۆ 10 تا 20 پلەی ژێر سفر.

س.س