شارپرێس:
پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ر كه‌مى غاز له‌پارێزگاكه‌دا هاته‌ده‌نگ‌و ڕاییده‌گه‌یه‌نێت، "پارێزگاى سلێمانى شه‌ش ئیداره‌و ناوچه‌ى سه‌ره‌كى له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك ئه‌وه‌یه شه‌ش پارێزگابێت له‌ناو یه‌ك پارێزگا"، ده‌شڵێت:"له‌چوارساڵى ڕابردودا نه‌مانهێشتوه نرخى غازى ماڵان گران بێت"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌شه غازى سلێمانیمان زیادكردوه‌و كێشه‌كه كۆتایی دێت".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتى دابه‌شكردنى غازمان نه‌كردایه، ئه‌وا قه‌یرانى گه‌وره‌ى غاز دروستده‌بوو، قه‌یرانه‌كه‌ش به‌جۆرێك ده‌بوو نرخى بوتڵێك غاز بۆ زیاتر له25 هه‌زار دینار به‌رزده‌بۆوه".
وتیشى:"هه‌وڵى جدیمانداوه بۆ زیادكردنى به‌شه غازى سلێمانى‌و به‌شه غازه‌كه‌ش زیادكراوه‌و به‌راورد به‌مانگه‌كانى تر، لێى ده‌مێنێته‌وه، به‌هۆى نه‌بونى كاره‌باو نه‌وته‌وه ئێستا غاز كه‌مبوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو دۆخه‌كان نه‌مانهێشتوه نرخه‌كه‌ى زیادبكرێت‌و به‌شى سلێمانى 13 به‌ش بوه ئێستا كراوه‌ته 15 به‌ش، كه هیچكات ئه‌م ڕێژه غازه‌مان بۆ نه‌هاتوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هۆكارى كه‌میی غازى له‌سنورى سلێمانى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "دانه‌غازو کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بڕی 300 تۆن بەبازرگانی دەفرۆشن‌و هەناردەی دەرەوەی دەکەن لەکاتێکدا پێداویستی ڕۆژانەی هەردوو پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان بریتیە لە500 تۆنی ڕۆژانە، لەهەمانکاتدا بڕی پێویست بۆ پارێزگای هەولێر کە 270 تۆنى ڕۆژانەیه‌و 170 تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دابیندەکرێت".
ئ.ق