شارپرێس:
كه‌سێكى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى زانیاریی نوێ له‌باره‌ى نزیكبونه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى‌و لاهور شێخ جه‌نگى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌نێوان هاوسه‌رۆكاندا نزیكبونه‌وه هه‌بوه‌و ئومێد هه‌یه زیاتریش بێت‌و بگه‌نه ڕێكه‌وتن".
د.بەختیار جەبار شاوەیس پەرلەمانتارى خولى پێشوى عێراق له‌فراكسیۆنى یه‌كێتى‌و كه‌سى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى له‌میانى به‌رنامه‌ى (شرۆڤه)ى ده‌زگایی میدیایی شارپرێسدا كه كاتژمێر (7:15) بڵاوده‌كرێته‌وه ڕایگه‌یاند، "لەڕاستیدا ئێستا هه‌ڤاڵانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئێستا زیاتر سه‌رقاڵى پرسى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارن، له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیشدا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به‌ئیراده‌ى یه‌كێتیه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ربێت‌و د.به‌رهه‌م ساڵح نه‌توانێت چوار ساڵى داهاتوو ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وه قورس ده‌بێت بۆ یه‌كێتى".
سه‌باره‌ت به‌نزیكبونه‌وه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى‌و لاهور شێخ جه‌نگى، د.به‌ختیار ئاشكرایكرد، "له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى‌و لاهور شێخ جه‌نگى نزیكبونه‌وه هه‌بوه‌و ئومێد هه‌یه زیاتریش بێت‌و هه‌ردوو هاوسه‌رۆك بگه‌نه ڕێكه‌وتن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "یه‌كێتى‌و پارتى له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى جه‌لالى مه‌لاییه‌وه پێكه‌وه هاتن‌و تاگه‌یشته 31ى ئاب‌و دواتریش مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود ڕێكه‌وتن، له‌كاتێكدا كاك مه‌سعود پێشتر وتبوى، ده‌ستى خۆم ده‌بڕمه‌وه ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ مام جه‌لال پێبكه‌م، دواتریش له‌واشنتۆن ده‌ستى خسته ناو ده‌ستى مام جه‌لاله‌وه‌و ڕێكیشكه‌وتن، پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌وان به‌و ناكۆكیه قوڵ‌و مێژوییه گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن، بۆچى ده‌بێت دوو ئامۆزا دوو برا دوو هاوسه‌رۆك نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن".
ئه‌وه‌شى به‌بیر هێنایه‌وه، "پێشتر هه‌مومان گوێمان له‌وه‌بوو كه كاك بافڵ ده‌یوت، لاهور خۆى خستۆته به‌ر فیشه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى من هیچم لێنه‌یات، به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانێكیش هه‌ن له‌م نێوه‌نده له‌ناو ئاوى لێڵدا مه‌له ده‌كه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه، هاوسه‌رۆكان پێكنه‌یه‌نه‌وه‌و ڕێكنه‌كه‌ون، به‌ڵام ڕێگه ڕاسته‌كه ئاشته‌وایی ناو ماڵى یه‌كێتى‌و ڕێكه‌وتنه‌وه‌یانه".
ئه‌وه‌شى وت:"ده‌ركه‌وت یه‌كێتى له‌كاته زۆر هه‌ستیاره‌كاندا له‌وكاتانه‌ى ده‌كه‌وێته ته‌نگژه‌یه‌كه‌وه، هه‌مویان پێكه‌وه هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شى ده‌وترا ده‌ركراوه‌كان ده‌ركراون‌و یه‌ك ملیۆن ساڵى تریش ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام بینیمان دوو مانگى به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕى‌و كاتێكیش یه‌كێتى كه‌وته ته‌نگژه‌وه، ده‌ركراوه‌كان خۆیان پێنه‌گیراو ئه‌و دۆخه‌یان قبوڵنه‌كردو هاتنه‌ده‌نگ، هه‌رچه‌ند ته‌حه‌فوزو تێبینیه‌كى زۆر هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌ى یه‌كێتى له‌ڕابردودا كارى له‌سه‌ر كردوه، بۆیه بۆ كوێركردنى چاوى ناحه‌زانى یه‌كێتى‌و دڵخۆشكردنى دڵى كه‌سوكارى شه‌هیدانمان، ده‌بێت هاوسه‌رۆكان بگه‌نه ڕێكه‌وتن".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "دواى كۆتاییهاتنى پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ده‌بێت مژده‌ى خۆش بده‌ین به‌خه‌ڵكى یه‌كێتى‌و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان به‌ڕێكه‌وتنى نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى 30ی کانونی دوەمی 2022، سەرچاوەیەکی نزیک لەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاشكرایكردبوو، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبۆتەوە، بەڵام بەفەرمی بڵاونەکراوەتەوە.
بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى نزیكبونه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى‌و لاهور شێخ جه‌نگى له‌كاتێكدایه، هەفتەی ڕابردوو ئاڵا تاڵەبانی کە یەکێکە لەسەرکردە "دەرکراوەکان"ی یەکێتی لەگەڵ شاندی ئەو حزبە بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەبەغدا دەرکەوت له‌كاتى سەردانیان بۆ لاى هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح له‌شارى به‌غدا.
کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی ڕۆژى 8ى ته‌مموزى 2021 گه‌یشته لوتكه‌و ئه‌وكات بافڵ تاڵەبانی تاکلایەنە بڕیاریدا به‌رپرسانى یه‌كه‌مى دەزگاکانی دژەتیرۆرو دەزگای زانیاریی یەکێتی دوربخاتەوە کە بەکەسانی نزیک لەلاهور شێخ جەنگی دادەنران‌و دواتریش بافڵتاڵەبانی ڕایگەیاند، لەلایەن لاهور شێخ جەنگی ئامۆزایه‌وه ژەهرخواردکراوە.
دواتریش گرژیه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى، به‌بڕیارێك ڕۆژی 2ى 11ى 2021 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی‌و سێ ئەندامی سەرکردایەتی لەڕیزەکانی خۆیدا کە ئەوانیش" ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد، شادومان مەلا حەسەن"بون، لەگەڵ سڕکردنی ئاراز شێخ جەنگی لەئەندامێتی سەرکردایەتیی ئەو بۆ ماوەی شەش مانگ.
ش.هـ