ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هەڕەشە لەوڵاتانی جیهان دەکات

جیهان

13/05/2022‌ 1455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە دەیانەوێت سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن و دەڵێت، ئەو سزایانە وەک تەقەکردنە لە خۆیان.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا کاریگەریی پێچەوانەی بۆسەر وڵاتانی جیهان دەبێت، بۆ نمونە دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورە بۆ خۆراک و گرانییەکی گەورەش دروستدەکات.

بەوتەی ئەنجومەنەکە، سزاکانی سەر ڕوسیا کەرتی فڕۆکەوانیی توشی کارەسات دەکات، بۆ سێکتەری وزەش هەر سزایەک بۆسەر مۆسکۆ، وەک تەقەکردنی ئەو وڵاتانە وایە لە خۆیان، کە بڕیاری سەپاندنی سزاکە دەدات.

هەر بەگوێرەی هۆشدارییەکەی ئەنجومەنی یاسایشی ڕووسیا، سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای نوێ لە جیهاندا، ئەویش بەهۆی پەککەوتنی سیستمی تەندروستی.

بەپەلە