شارپرێس:
له‌سنورى بادینان هێزێكى عێراقى حه‌وته‌م بنكه‌ى سه‌ربازیی داده‌مه‌زرێنێت‌و هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌ش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون، له‌ماوه‌ى ساڵێكدا به‌دیاریكراویش له‌مانگى 4ى ساڵى ڕابردووه‌وه تائێستا، پاسەوانیی سنوور كه هێزێكى ئه‌منیه‌و سه‌ر به‌حكومه‌تى عێراقه، حەوت خاڵی سەربازی لەسنووری شارۆچکەی کانی ماسێ دامه‌زراندووه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى پارتیش، دوێنێ لەنزیك گوندی ھرورێى سه‌ر به‌کانی ماسێ له‌سنورى ده‌ڤه‌رى بادینان ئه‌و هێزه عێراقیه خاڵێکی دیکەی سەربازییان داناوه.
له‌و ڕووه‌شه‌وه ئازاد ئەدیب موختاری گوندی ھرورێ ئاشكرایكردووه، ئه‌و خاڵە سه‌ربازییه‌ى پاسه‌وانى سنوورى عێراق دایانمه‌زراندووه ده‌كه‌وێته لوتکەی چیای (پەتای) كه کەمتر لەکیلۆمەترێک دووره له‌گوندەکەوه.
ئه‌وه‌شى وتووه، "زیاتر لەساڵێکە تورکیا دەوروبەری گوندی ھرورێ تۆپباران‌و بۆردوومان دەکات‌و ھەندێکجاریش تۆپ ئاڕاستەی ناو گونده‌كه‌ش کراوه، بۆیه خاڵە سەربازییەکە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی تۆپبارانەکان دەبێت".
ش.هـ