بۆمبێك به‌هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆردا ته‌قیه‌وه‌و كوژراوو بریندار هه‌یه‌

عیراق

14/05/2022‌ 5240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆمبێكى چێنراو به‌كاروانێكى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراق له‌سنورى پارێزگاى دیاله‌دا ته‌قیه‌وه‌و حه‌وت قوربانى هه‌یه‌.


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، لەسنوری پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی ھێزەکانی دژەتیرۆی عێراقدا تەقیوه‌ته‌وه‌و بەھۆیەوە سەربازێک کوژراوەو شەشی تریش برینداربوون.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كاروانه‌كه‌ى دژه‌ تیرۆر لەناوچەی (ئیمام وەیس)ى سەر بەقەزای شارەبان لەپارێزگای دیالە ویستویانه‌ تێپه‌ڕبن، به‌ڵام بۆمبێکی چێندراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق، له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان چه‌كداران‌و شانه‌ نوستووه‌كانى داعش خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌و به‌رده‌وام چالاكیی دژه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو لیوایه‌ش كه‌ عێراق به‌نیازبوو به‌هاوبه‌شى له‌سوپاو پێشمه‌رگه‌ پێكى بهێنێت تائێستا نه‌چۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ش.هـ