بە دەستگرتن بەسەر دوو كێڵگەدا عێراق ڕۆحی سیاسەتی وزە و ئابوری هەرێم دەكێشێت

عیراق

15/05/2022‌ 2671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای نەوتی باکور پلانیان هەیە دەست بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵە و کێڵگەی کۆرۆمۆردا بگرنەوە و ئەم دوو كێڵگەیەش ڕۆحی سیاسەتی وزەو هێزی ئابوریی هەرێمە.

 عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سكاڵاكەی کۆمپانیای نەوتی باکورەوە لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵەو کێڵگەی کۆرۆمۆر، ڕۆحی پرۆسەی نەوت و غازی هەرێمن، ٤٢٪ نەوتی کوردستان بەرهەمدێنن، باشترین کوالێتی هەیە، خورمەڵە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە، هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لێنیە و کۆمپانیای کار بەڕێوەی دەبات، تێچوی نەوتی کەمە.

هەروەها، کێڵگەی کۆرمۆر، داناغازو هاوبەشەکانی بەڕێوەی دەبەن، ١٢ هەزار بەرمیل کۆندێن سەیت و ١١٠٠ هەزار تەن غازی(LPG) و ٤٤٠ ملیۆن پێ سێ جا غازی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیەو پلانی زیادکردنی بەرهەمی غازی کۆردستان، گەر هەبێت بۆ ئەم کێڵگەیە.

دوێنێ كۆمپانیای نەوتی باكور ڕایگەیاند لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركردووە لەسەرئەوەی، بیرە نەوتییەکانی کۆرمۆر و خورمەڵەو ئاڤاناو سفه‌ییه‌ کە سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوورن و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان داگیر کراون بەکار دەهێندرێت و كۆمپانیاكه‌ پێویستی دەزانێت، نه‌وت له ‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتیمانیه‌وه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌لانی عێراق بێت.

لەبەرامبەر سكاڵاكەی كۆمپانیای نەوتی باكوردا، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.
س.س