شارپرێس:
په‌رله‌مانتارانى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، كۆمپانیاى كار‌و پێشمه‌رگه به‌داگیركردنى بیره‌نه‌وته‌كانى پارێزگاكه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن، پێشمه‌رگه به‌زه‌برى هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌كۆمپانیاى نه‌وتى باكور چۆڵكردووه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى كه به‌شێكن له‌و هاوپه‌یمانیه سیقۆڵیه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێیدا به‌شداره به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه تێیدا هاتووه، "كۆمپانیاى كار به‌پشتیوانى پێشمه‌رگه هه‌ستاوه به‌دستدرێژیكردنه‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى نه‌وتى ژێر ده‌سه‌ڵاتى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له‌نزیك گوندى لهێبانى عه‌ره‌بنشین‌و خه‌ڵكه‌كه‌شى به‌زۆر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ڕاگوازراون".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و ناوچانه به‌پێى ڕاپۆرته‌كان پێشمه‌رگه ڕێگه‌ى نه‌داوه هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق‌و كارمه‌نده‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور بچنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان له‌و ناوچانه‌و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه دزراون".
باس له‌وه‌شكراوه، "له2014وه كۆمپانیاى كار ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له‌بیره‌كانى خورمه‌ڵه‌و هاڤاناو جه‌ستان‌و بیرى ئیسماعیل بردوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى سۆمۆ فرۆشتویه‌تى".
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "پێویسته سامانى عێراق بۆ عێراقیه‌كان بێت‌و داوا له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تى عێراق‌و پارێزگارى كه‌ركوك ده‌كه‌ن هه‌رچى زووه ئه‌و بیره نه‌وتانه بخرێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌و ڕوه‌وه بۆ چه‌واشه‌كردنى ڕاى گشتى بووه".
له‌دواى ده‌رچونى بڕیارى دادگاى فیدراڵى كه بڕیاریدا یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم نایاساییه فشاره‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم ڕۆژ به‌ڕۆژ چڕتر ده‌بنه‌وه.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه:
كۆمپانیای كاری هه‌رێمی كوردستان كه له‌بواری نه‌وتدا كارده‌كات، به‌پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له‌ناحیه‌ی (سه‌رگه‌ڕان)ی نزیك گوندی (لهێبان)ی عه‌ره‌بنشین كه پێشتر دانیشتوانه‌كه‌ی له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌ربه‌ده‌ركراون‌و له‌گونده‌كه‌یان وه‌ده‌رنراون، ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند بیره نه‌وتێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردا گرتووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاداشت‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پاراستنی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌و لیژنه‌ی هاوبه‌شی ڕاسپێردراوی كۆمپانیای نه‌وتی باكورو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پێمان گه‌یشتووه، ئێمه به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و پرسه كردووه كه له‌دووتوێی كۆنووسی ئه‌و لایه‌نانه‌دا هاتووه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌زه‌بری هێز ئه‌و پاسه‌وانانه‌یان له‌و شوێنه ده‌ركردووه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه ڕاسپێردراون به‌پاراستنی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكردوون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌وه‌شیان وتووه، هه‌رگیز ڕێگه به‌هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق‌و كادیره‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ناده‌ن له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌بێت، هاوكات هه‌ر به‌گوێره‌ی وێنه‌ی دیكۆمێنتاری‌و یاداشتی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، كۆمپانیای كار ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی خستنه‌گه‌ڕى ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی هێناوه‌ته ناوچه‌كه‌و ده‌ستیان به‌دزین‌و تاڵانكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و بیره نه‌وتانه كردووه.
كۆمپانیای كار له‌ساڵی 2014وه ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوری كه‌ركوكدا گرتووه وه‌ك خورمه‌ڵه‌و ئاڤاناو جاستان‌و بیری ئیسماعیل كه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك و كۆمپانیای نه‌وتی باكورن‌و ڕۆژانه زیاتر له300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدێنن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
ئێمه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه به‌گه‌ڕخستنی ده‌رامه‌ته سرووشتییه‌كانی وڵات ته‌نها‌و ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی حكومه‌تی ئیتحادیدایه‌و سامانه‌كه‌شی بۆ هه‌موو گه‌لی عێراقه به‌گه‌لی كوردیشه‌وه، به‌ڵام به‌لامانه‌وه سه‌یره چۆن حكومه‌تی ئیتحادی‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و هێزه سیاسییه‌كان له‌و پێشێلكاریانه بێده‌نگن كه ده‌كرێنه‌سه‌ر سامانی گه‌لی عێراق.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه داوا له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان‌و وه‌زیری نه‌وت ده‌كه‌ین، سامانی نه‌وتی پارێزگای كه‌ركوك‌و كۆمپانیای نه‌وتی باكورو كارمه‌نده‌كانی بپارێزن كه نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت‌و حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كه‌ن له‌پارێزگاكه‌دا، داواكاریشن هێزه ئیتحادییه‌كان یاساكان پراكتیزه بكه‌ن‌و كۆنتڕۆڵی ته‌واوی پارێزگاكه‌و سنوره ئیدارییه‌كه‌ی بكه‌ن كه به‌یاساو ده‌ستور دیاریكراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریی‌و ده‌ستدرێژییانه‌ش بوه‌ستێنن كه ده‌كرێنه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌ینه‌وه، لێدوانی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ته‌واو پێچه‌وانه‌ی واقیعه‌و بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتییه، ئامانجیشیان له‌وكاره دزین‌و به‌تاڵانبردنی سامانه نیشتمانییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه هه‌روه‌ك له‌ده‌ستوردا هاتووه.
سه‌ربه‌رزی‌و سه‌رفرازی بۆ عێراق
كه‌ركوكیش هه‌ر به‌شارێكی عێراقی ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه.
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركوك
15ى 5ى 2022