زانا بەریتانییەکە لە دۆزینەوەی چارەسەری یەکجارەکی شێرپەنجەی سییەکان نزیکبوونەتەوە

تەندروستی

08/06/2022‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە پێگەی فەرمی پەیمانگای لەندەن بۆ لیکۆڵینەوەکانی شێرپەنجە لە ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، زانا بەریتانییەکان ژمارەیەکی نوێ لە چارەسەریان پەرەپێداوە کە لەئەنجامی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانەوە دەرکەوتووە کە کارایییەکەی دووئەوەندەی چارەسەرە کیمیاییەکانە دژ بە نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان.

بەیاننامەکەی زانا بەریتانییەکان ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە تێکەڵکردنی پێکهاتەکانی (VS-6766 و Everolimus)  لە دژی "شێوە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجە کارایە، لەوچوارچێوەیەشدا تاقیکردنەوە لەسەر 30 نەخۆش ئەنجامدراوە، لەنێویاندا 11 کەسیان تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوون".

لەبەیاننامەکەی پەیمانگای لەندەندا هاتووە "لە نیوەی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوون و دەرمانە نوێکانیان بۆ بەکارهێنراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ نەخۆشییەکەیان هیچ خرابوونێکیان بەخۆوە نەبینیوە، کە ئەمەش دوو هێندە  لە کاریگەریی چاوەڕوانکراوی چارەسەری کیمیایی لەم قۆناغەی نەخۆشییەکەدا زیاترە".

ئەنجامەکان ئەوەیان پیشانداوە کە دوو نەخۆشییان لەکۆی 11 نەخۆشییان کە تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوون، گرێ شێرپەنجەییەکانیان بەڕێژەی لەسەدا 30 بچووکتر بۆتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی