ئایا زیادەڕەوییکردن لە خواردنەوەی شیر هۆکارە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە؟

تەندروستی

13/06/2022‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئەوەی سەلماندووە کە ئەوانەی بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکانی سپیایی دەخۆن، بەتایبەت شیر، بەراورد بەوانەی بڕێکی کەمتر دەخۆن، زیاتر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان لەسەرە.

هەروەک توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی لە نێوان زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و خواردنی کالیسیۆم بە شێوەی ناشیرەمەنی نەدۆزیوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ماددەی دیکە بەشداربوون لەم پەیوەندییەدا، جگە لەوەی لێکۆڵینەوەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەنێوان جۆرەکانی شیری تەواو چەور و کەمچەوریی و بێچەورییدا نەدۆزیوەتەوە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی لۆما لیندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن "ئەو پیاوانەی ڕۆژانە نزیکەی 430 گرام بەرهەمی شیرەمەنییان بەکارهێناوە، کە بەرامبەرە بە پەرداخێک شیر، مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات بە ڕێژەی لەسەدا 25 زیاترە بە بەراورد بەو پیاوانەی کە ڕۆژانە تەنها 202 گرامیان خواردووە." ئەوە نیو کوپێکە."

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات ڕەوتێکی مەترسیدار دەگرێتەبەر هەرکاتێک بڕی ئەو شیرەی پیاو ڕۆژانە دەیخوات زیاتر لە دوو لەسەر سێی پەرداخێک بێت.

لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامانە و لەپێناو دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بەو نەخۆشییە، لێکۆڵەرەکان داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی کالیسیۆمیان کردووە کە لە گوێز و سەوزەی گەڵا سەوزەکاندا هەیە، وەک کاهوو و سپێناخ و قەیسی و فاسۆلیا سپی.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە