شارپرێس:
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه سێ بڕه پاره‌ى زه‌به‌لاح ئاشكراده‌كات بۆ یه‌ك پڕۆژه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى، ده‌شڵێت:"هه‌رسێ جاره‌كه پاره‌كه خواره‌وه‌و دیارنه‌ماوه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بڕه پاره‌یه‌كیان شیرینى نه‌وت بووه‌و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دابینیان كردووه‌و ئه‌وه‌ش خوراوه".
له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان باسى كێشه‌كانى كه‌مئاوى له‌چه‌مچه‌ماڵ كرد‌و ئاشكرایكرد، "دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد، بۆمان ده‌ركه‌وت، سێ‌جار بڕه پاره بۆ ئه‌و كێشه‌یه دیاریكراوه‌و پاره‌كه‌ش نازانرێت چى به‌سه‌رهاتووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕایگه‌یاند، "ساڵى 2012 له‌پاره‌ى شیرینى نه‌وتى كۆمپانیاكان بڕى 123 ملیۆن دۆلار بۆ ڕاكێشانى بۆرى ئاوى (گۆپته‌په ـ چه‌مچه‌ماڵ) ته‌رخانكرا، پاره‌كه چووه بانكى ئه‌هلى كوردستان، پڕۆژه‌كه‌ش نه‌كراوه‌و پاره‌كه‌ش خه‌رجنه‌كراو كه‌س نه‌یزانى چى به‌سه‌رهات".
وتیشى:"ساڵى ڕابردووش نزیكه‌ى 8 ملیار دینار بۆ هه‌مان پڕۆژه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردرا، ئه‌وه‌ش هیچى خه‌رجنه‌كرا، هاوكات مانگى 4ى ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه جارێكى تر به‌فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌ت 70 ملیۆن‌و 45 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌مان پڕۆژه ته‌رخانكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش هیچى خه‌رجنه‌كراوه".
وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد، "هه‌موومان ده‌زانین، هیچ ناوچه‌یه‌كى كوردستان به‌ئه‌ندازه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دۆخى ئاوى خراپ نییه، ته‌نانه‌ت ئاوى ژێر زه‌ویه‌كه‌شى سوێره‌و بۆ خواردنه‌وه نابێت، له‌هه‌موشى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، سێ جار بڕه‌پاره‌ى گه‌وره ته‌رخانده‌كرێت‌و هیچیش ناكرێت‌و كه‌سیش له‌حكومه‌ت نه‌یه‌ت پرسیار بكات‌و بڵێت بۆ؟".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش یاداشتمان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كردووه‌و داوامانكردووه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌كو شیرینى نه‌وت بۆ كێشه‌ى ئاوى چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانكراوه‌و نه‌دراوه نازانرێت چى به‌سه‌رهاتوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وپاره‌یه خه‌رجبكرایه، له2014وه چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌ى كه‌مى ئاوى نه‌ده‌ماو كۆتایی ده‌هات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "به‌شى زۆرى ئه‌م كێشانه بۆ دوو ئیداره‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆنمونه باسى ته‌رخانكردنى 60 ملیار دینار كراوه بۆ ڕێگه‌ى (كه‌لار ـ ده‌ربه‌ندیخان)، من ده‌ڵێم ناكرێت، ئه‌مه‌ش واتاى ڕه‌شبینى نییه، به‌ڵام من له‌واقیعه‌كه‌ى ده‌زانم، ماوه‌یه‌كى دیكه ده‌ڵێن، ده‌بێت ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌داهاتى سلێمانى جێبه‌جێبكرێت، له‌سلێمانیش ده‌ڵێن داهات نییه، كه‌واته پڕۆژه‌كه نه‌كرا".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكرد، "هه‌ر بڕیارێك كه سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌یدات له‌باره‌ى پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى سلێمانى‌و ئیداره‌ى سنورى سلێمانیه‌وه، ده‌بێت له‌داهاتى ئه‌م پارێزگایه بێت، ئێ به‌رپرسانى ئه‌م سنوره‌ش ده‌ڵێت داهات نییه، ئیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خه‌ڵك بێئاوو بێ ڕێگه‌وبان بێت، بۆیه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى، بوونى ئه‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تانه له‌م فۆڕمى دوو ئیداره‌ییه‌ى هه‌یه، بونێكى زیاده".
له‌ئێستادا قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌وروبه‌رى به‌ده‌ست گرفتى كه‌مى ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن‌و دانیشتوانه‌كه‌شى ڕایده‌گه‌یه‌نن، به 14 ڕۆژ جارێك ئاویان پێده‌درێت.
ش.هـ