رسوماتی ھاوردەکردنی بەنزین ھەڵگیرا

کوردستان

17/06/2022‌ 843 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشیته‌كانى هه‌رێم ڕسوماتى هاورده‌كردنى به‌نزین له‌مرۆوه‌ هه‌ڵگیراو ئه‌م بڕیاره‌ كارى پێده‌كرێت تا 31/12/2022.

به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان كه‌ واژۆوى كه‌مال محمد ساڵح وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌وه‌كاله‌تى له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵگرتنى ڕسوماتى هاورده‌كردنى به‌نزین له‌ پێناو دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى.

به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕیچوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگى هه‌رێمى كوردستانیش، له‌مرۆ هه‌ینى 17/6/2022 ڕه‌سمى گومرگى هه‌ڵده‌گیرێت و بڕیاره‌كه‌ تا 31/12/2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕابردووى ڕایگه‌یاند به‌ڕه‌چاوكردنى كوالێتیه‌كه‌ى ئاسانكارى بۆ هاورده‌كردنى به‌نزین ده‌كه‌ن.


ئ.ق

بەپەلە