ئایا ڕۆبۆتە نوێکەی گوگڵ توانای بیرکردنەوەی هەیە؟..کۆمپانیاکە وەڵامدەداتەوە

هەمەڕەنگ

18/06/2022‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەماوەی ڕابردوودا یەکێک لەئەندازیارەکانی کۆمپانیای "گوگڵ"ی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە یەکێک لەڕۆبۆتەکانیان کە خاوەنی زیرەکی دەستکردە "هەستی زانین" خۆی پەرەپێداوە، لەکاتێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ئەم بانگەشەیەیان ڕەتکردووەتەوە، هەربۆیە لەبەرامبەر ئەو قسە بێبنەمایەدا بۆ ماوەیەکی کاتی لەکارکردن ڕایانگرتووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی، بلیک لیمۆیین ئەندازیاری ڕێکخراوی "زیرەکی دەستکردی بەرپرس" کە سەر بەکۆمپانیای گوگڵە، لەلایەن کۆمپانیاکەوە مۆڵەتێکی کراوەی بەمووچەی تەواوەوە پێدراوە، ئەویش دوای ئەوەی لێدوانێکی بێبنەمایداوە بەوەی ڕۆبۆتی وەرگێڕانە خێراکان "لامدا" (LaMDA) کە پشت بەزیرەکی دەستکرد دەبەستێت، جۆرێک لەهەستی درککردنی لەخۆیدا پەرەپێداوە.

بەوتەی ئەندازیارەکەی گوگڵ، ئەو هەستی درککردنەی ڕۆبۆتەکەیان هاوتای توانای درککردنی منداڵێکی هەشت ساڵانە.

و: ئاکۆ ئاڵی