شارپرێس:
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەوەکالەت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاماده‌ین هه‌موو شتێک به‌لێکتێگه‌یشتن لەگەڵ بەغدا چاره‌سه‌ربکرێت"، ده‌شڵێت:"پێشبینی ناکه‌م عێراق هێز به‌کاربهێنێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتییەکانی هەرێم".
کەمال محەمەد وەزیری سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەوەکالەت دەڵێت:"سەبارەت بەوەی ئێمه نه‌وت ڕاده‌ست بەبەغدا ده‌که‌ین یان ڕاده‌ستناکه‌ین، ئه‌مه بابه‌تێکه له‌نێوان دوو حکومه‌ته شتێکی شاراوه نییه".
وه‌زیره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"هه‌مووشتێک به‌پێی ڕێککه‌وتن کراوه‌و عێراق له‌ناو بودجه‌ی خۆی 2021 که له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندکراوه باسی لێوەکراوە، واته ئه‌و شتانه هه‌مووی دیارن، عێراق ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتە له‌هه‌رێم، به‌ڵام بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئالیاتەکان، وه‌کو هه‌رێم ئێمه ئاماده‌ین هه‌مووشتێک به‌لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکرێت".
وەزیری سامانە سروشتییەکان دەشڵێت:"پێشبینی ناکه‌م عێراق هێز به‌کاربهێنێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتییەکانی هەرێم، هەر بڕیارێک لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دەربچێت، کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت، کاریگه‌ری بۆ ئێمه‌ش وەک هەرێم ده‌بێت".
ش.هـ
