"یوتیوب شۆرتس" ڕکابەریی "تیک تۆک" دەکات

هەمەڕەنگ

22/06/2022‌ 255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مانگانە 1.5 ملیار کەس کورتە ڤیدیۆکانی "یوتیوب شۆرتس" لەسەر سەکۆی یوتیوب دەبینن، بەمەش ئەم سەکۆیەی سەر بە کۆمپانیای گووگڵ دەبێتە یەکێک لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی ئەپی تیک تۆک لەم بوارەدا.

YouTube Shortsکە  لە مانگی ئەیلولی2020 بە شێوەیئەزموونییبەگەڕخراوە، و لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست بووە، ڕێگە بە تۆمارکردنی کورتە ڤیدیۆی 60 چرکەیی دەدات.

پلاتفۆڕمی یوتوب کە بڕیاریداوە لە کورتەڤیدیۆکاندا وەبەرهێنان بکات، بڕی 100 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ بەرهەمهێنەرانییوتوبشۆرتس.

لای خۆشییەوە، رۆژی چوارشەممە نیڵ مۆهان بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی یوتیوب لە راگەیاندراوێکدا وتی: یوتیوب شۆرتس تەواوکاری ئەزموونی یوتیوبە، ئەویش لەڕێگای دەستەبەرکردنی شێوەی جیاوازیی پارچە ڤیدیۆکان لەسەر سەکۆکە.

بە هەمان شێوە، سەکۆی ئینستاگرام کە لقێکی کۆمپانیای مێتا گروپە (فەیسبووکی پێشتر)، لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنیRails کە لە مانگی ئابی2020دا بەگەڕخراوە، هاتۆتە ناو بازاڕی کورتەڤیدیۆکانەوە ، کە لەوبوارەشدا خاوەنی خێراترین گەشەکردنە،بەشێوەیەکڕێگە بە بەکارهێنەران دەدرێت کورتەڤیدیۆی15 چرکەیی تۆمار بکەن.

هەرچی سەکۆی سناپ چاتیشە، ئەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن کورتە ڤیدیۆی 60 چرکەیی بەرهەمبهێنن.

و: ئاکۆ ئاڵی