شارپرێس:
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنى نوێى دژى كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان ده‌ركرد كه ڕێوشوێنه‌كان توندترن‌و كۆمه‌ڵێك ماف ده‌داته داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ڕێگریى له‌كۆچبه‌ران.
ده‌زگاى لوتكه بۆكاروبارى كۆچبه‌ران ده‌قى كۆمه‌ڵێك سزاى بڵاوكردۆته‌وه كه كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا له‌هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردۆته‌وه تێیدا هاتوه، "زۆرترین سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ قاچاخچێتیکردن بەخەڵک‌و کاپتنی بەلەمی بچووک ده‌ركراوه".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "زیادکردنی سزاکان بۆ ئەوکەسانەی بەڕێگای نایاسایی دەچنە بەریتانیا یان مانەوەی زیاتر لەماوەی ڤیزاکەیان، له‌گه‌ڵ پێدانی دەسەڵات بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی تاوانبارە بیانییە مەترسیدارەکان".
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌ریتانیا ده‌یگرێته‌به‌ر بریتیه له‌دەسەڵاتی نوێ بەخشراوه‌ته ئەفسەرانی تایبەت بەکاورباری کۆچبەران لەگەڕان بەدوای کۆچبەرانی نایاساییدا له‌گه‌ڵ سزای ڤیزا بۆ ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیانی خۆیان وەرناگرنەوە کە مافی ئەوەیان نییە لەبەریتانیا بن.
هەر لەبڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارانە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوه.
حكومه‌تى به‌ریتانیا ڕێوشوێنه‌كانى دژى كۆچبه‌ران توندكردۆته‌وه‌و هه‌ر بڕیارێك دژى كۆچبه‌ران ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ى هه‌رێمى كوردستان لێى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه كۆچبه‌رانى كورد له‌ئه‌وروپا به‌گشتى هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى مافى مانه‌وه له‌به‌ریتانیا ده‌ده‌ن.
ئ.ق
