ئایا گواردیۆلا دەچێتە ئیتالیا؟

وەرزش

06/07/2022‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێگەی وەرزشی گۆڵ لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردوە کە فیران سۆریانۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگ لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکەیان پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى بە دووری نازانێت ڕوو لە ئیتاڵیا دەکات و ڕاهێنەرایەتی یانەى پالێرمۆ لە ئەستۆ بگرێت.
گۆڵ بڵاویشیکردەوە، یانەى پالێرمۆ لە ئێستادا لە لایەن گروپی سیتییەوە کڕاوەتەوە و ئەوەش 12 یەمین یانەیە کە لەلایەن گروپەکەوە لە چەندین وڵاتی جیهان کڕاوەتەوە.

سۆریانۆس دڵنیایە ئەگەر پیپ گرێبەستی پێشکەش بکرێت ڕەتیناکاتەوە، چونکە شارەزایەکی تەواوی لە تۆپی پێ هەیە و ئیتاڵیاش کارێکی قورس نابێت بۆ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە.
گروپی سیتی کە لەلایەن سەرمایەداری ئیماراتی خەلدون مبارک خاوەندارێتی دەکرێت، جگە لە مان سیتی خاوەنی چەندین یانەى ترە لە کیشوەرە جیاوازەکانی جیهان.