شارپرێس:
گه‌نجێكى كورد له‌باكورى كوردستان به‌بڕى دوو ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندیی به‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانیه‌وه كرد، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت:"دەمەوێت لەگەڵ یانەکە چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم".
ئەمرە دەمر لەبنەڕەتدا خەڵکى گوندێکى نزیک شارى ئێلح-ن لەباکورى کوردستان‌و پێشتریش خانەوادەکەى بەهۆى فشارەکانى دەوڵەتى تورکیاوه چونه‌ته شارى مێرسین‌و لەوێ نیشتەجێوون.
ئه‌مره تەمەنى 18 ساڵەو بەبڕى دوو ملیۆن یۆرۆ‌و بۆ ماوەى پێنج ساڵ چووە یانەى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى، لەوبارەوە یاریزانەکە دەڵێت، "دەمەوێت لەگەڵ یانەکە چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم".
به‌گوێره‌ى میدیاى ئیسپانى، دوێنێ ئه‌مره بەمەبەستى پشکنینە پزیشکییەکان گەیشتۆته بارەگاى یانە ئیسپانییەکەو بڕیارە لەتیپى دووەمى یانەکە یاریى بکات.
له‌باره‌ى چونى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، ئه‌مره ده‌ڵێت:"خەونى منداڵیم بوو درێسى ئەو یانەیە بپۆشم‌و دەمەوێت لەگەڵیان چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم".