شارپرێس:
بەپێی لیستی گۆڤاری "فۆربس" بۆ دەوڵەمەندەکانی جیهان، لەساڵی 2021دا بیڵ گەیتس لەپلەی چوارەم دەوڵەمەندی جیهاندا بووەو خاوەنی 124 ملیار دۆلار بووە.
تائێستا ملیاردێری ئەمریکی بیل گەیتس 38.5ملیار دۆلاری لەپشکەکانی مایکرۆسۆفتی بەخشیوە بەدامەزراوە خێرخوازییەکەی، هەروەک کۆمەکو بەخشینەکانی هۆکاربوون بۆئەوەی ساڵانە ڕێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵ لەجیهاندا لە10 ملیۆنەوە بۆ 6 ملیۆن کەم ببێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی چاپی ئینگلیزی، بیڵ گەیتس لەکاتی بەشدارییکردنی لەدانیشتنێکی وەڵامدانەوەی وەڵامی فۆڵۆوەرەکانی لەیەکێک لەپێگە کۆمەڵایەتییەکان، باسی لەوەکردووە، چوار شت دەبنە هۆکاری ئاسوودەکردنی مرۆڤ کە بەلای ئەوەوە پارە یەکێک لەهۆکارەکانی خۆشبەختی مرۆڤ نییە.
بەوتەی گەیتس، ئەو چوار شتەی هۆکاری ئاسوودەکردنی مرۆڤن بریتیین لە:
ـ بەخشندەیی
ـ دڵاوایی (دڵدانهوه)
ـ ئەمەکداریی
ـ پابەندبوونی کەسیی، ئهویش پەرەپێدانی هۆشەکییو دانیشتنو هاونشینی لەگەڵ دایکو باوکو منداڵهكان دهگرێتهوه.
و: ئاکۆ ئاڵی